Erbil 38°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 23:23

کۆمسیۆن: تاکو 11/1/2018، زۆربەی کارەکانی بژارکردنی ناوی تۆماری دەنگدەران تەواو دەبێت

ئەم هەفتەیە حكوومه‌ت هەموو داواکارییەکانی کۆمسیۆنجێبەجێ ده‌کات
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان وادەی تەواوبوونی کاری بژارکردنی تۆماری دەنگدەرانی ئاشکرا کرد و میکانیزمی ئەو کارەی پەسند کردووە.

له‌م باره‌وه‌ شێروان زرار، وتەبێژی ئەو کۆمسیۆنە ئاشکرای دەکات کە "تا ڕۆژی 11ی مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوو، زۆربەی کارەکانی بژارکردنی ناوی تۆماری دەنگدەران تەواو دەبێت."

وتەبێژی کۆمسیۆنەکە وتیشى" ئێمە دەتوانین بە تەواوی ناوی ئاوارەکان، یان ئەوانەی کە ناویان 100% دووبارە بووەتەوە، بژار بکەین، بەڵام بۆ دەنگدەرانی تایبەت پێویستیمان بە هاوکاریی حکوومەت هەیە."

شێروان زرار وتیشى" تا ئێستا تەنیا وەزارەتی تەندروستیی تۆماری دەنگدەرانیان پێ داوین و چاوەڕێی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆین.

بە پێی قسەکانی وتەبێژی کۆمسیۆن، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی پێ داون تا کۆتاییی ئەم هەفتەیە هەموو داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ بکات.

زرار دەشڵێت" جیا لەوە بڕیارە لە ڕۆژی 7 تا 15ى مانگی داهاتوو، کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان سەرۆکایەتیی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بەڕێوە بچێت و تێیدا ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.