هێزێكی حیزبوڵڵای عێراقی كه‌به‌شێكه له گرووپه میلیشیاكانی حیزبوڵڵای لوبنانی شوێنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له نێو خورماتو ده‌گرنه‌وه‌و تا ئێستاش هۆكاری ئاڵوگۆركردنی ئه‌و هێزانه روون نه‌بۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له‌به‌ر هه‌ستیاری دۆخه‌كه نه‌یوست ناوه‌كه‌ی ئاشكرای بكرێت به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بینایه‌ی باره‌گای قایمقامییه‌تی شارۆچكه‌ی خورماتوویان چۆڵ كردووه‌و هێزێكی دیكه‌ی سه‌ر حیزبوڵڵا هاتۆته شوێنیان.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: تائێستا هۆكاری ئه‌و جێگۆركێیه‌ی نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و حیزبوڵڵا بۆ نێو شارۆچكه‌ی خورماتو روون نه‌بۆته‌وه .
دوای داگیركردنی شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان له 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی زۆر دڕندانه كه‌وتنه گیانی هاووڵاتیانی كوردی ئه‌و ناوچانه و ئێستاش ئه‌و ناوچانه رووبه‌رووی پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی ته‌عریب كردن بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.