Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 01:19

ئه‌مه‌ریکا رێکاری نوێ دژی داعش لە  عێراق و سووریا دەگرێتە بەر

ئه‌مه‌ریكا كاتێك دلنیابوو كه‌ داعش نه‌ماوه‌ ئه‌و كاته‌ سووریا جێدێلێت
کوردستان TV
100%


برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژى داعش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ژمارەیەک رێکاری نوێ لە رۆژئاوای عێراق و رۆژهەڵاتی سووریا لە دژی داعش، دەگرێتە بەر.

مەکگۆرک رایگەیاندووە، کە ئەو رێکارە نوێیانە بۆ گەرەنتیکردنی دووبارە سەرهەڵنەدانەوەی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییە هاوشێوەکانییەتی.

نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش  راشیگەیاندووە، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2018 ئۆپەراسیۆنەکان سەرنج دەخەنە سەر لەناوبردنی داعش و پاشان سەقامگیرکردنی ناوچەکە.

هەروەها مەکگۆرک وتیشى، هێزەکانی ئەمریکا تاكو ئەو کاتەی دڵنیا دەبن لە نه‌مانى داعش، لە سووریا دەمێننەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.