سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، دوای چەندین کۆبوونەوە تاكو ئێستا ھەولێر و بەغدا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک و بەغداش ھۆکاری سەرەکیی بووه لەبەردەم رێکنەکەوتنی سەربازی لهنێوان ھەولێر و بەغدا.
ناوبراو بە ئاژانسى "ئەنادۆڵ"ی توركیى رایگهیاند" حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەر ھەفتەیەک داواکاری و قسەیەکی ھەیە، لەڕووی کردەییشەوە ھیچ جێبەجێ ناکات، ئەمەش وایکردووە كه ئێمه لە حکوومەتی عێراق تێنەگەین داوای چی دەکات.
سەربەست لەزگین وتیشى" سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە جموجوڵی سەربازیی بهردهوامن لە سنووری گوێڕو سوڵتان عەبدوڵڵا و سەربازگەی کەی وەن.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە له بارهى داعش، به ئاژانسهكهى راگهیاندووه كه بهپێى زانیارییەکان داعش هێشتا لە عێراق ماوەو چەندین بازگەو مەفرەزەی داعش لە حەویجەدا ھەن و چالاکی ئەنجام دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.