Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 03:24

لە یەمەن شەڕگه‌وره‌ترین قەیرانی دروستکردووه‌

له‌ سه‌دا حه‌فتا و پێنجی دانیشتوانی یەمەن پێویستی بە کۆمەکی مرۆڤایەتی هەیە.
کوردستان TV
100%


پرۆگرامی تەندروستی جهیانی و پرۆگرامی خۆراكی جیهان و پڕۆگرامی یارمەتیکردن بە منداڵ سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف لە لێدوانێکی هاوبەشدا ڕایانگه‌یاند شەڕ لە یەمەن وای کردوە گه‌وره‌ترین قەیران له‌و وڵاته‌دا ڕووبدات به‌شێوه‌یه‌ك کە هەموو وڵاتەکەی گرتۆتەوە

چونكه‌ له‌ ساڵی دوو هه‌زار و پێنجه‌وه‌ شه‌ڕ له‌ یه‌مه‌ن له‌ نێوان پشتیوانانی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕه‌به‌ مه‌نسوور هادی و میلیشیا حوسییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه‌.

لە هەمان کاتدا ڕێكخراوی ئەلقاعیدە لە یەمەن و نەیارەکەی دەوڵەتی ئیسلامی کەڵکیان له‌و دۆخه‌ وەرگرتوە کە پەناگایەک لە باشوور درووست بکەن و هێرشەکانی مەرگهێنەرانە لە سەرانسەری وڵات دا بەڕێوەبەرن .

لە گەڵ ئەوەی سعودیا کە پشتیوانی لە سەرۆک هادی دەکات و ئێرانیش پشتیوانی لە میلیشیا حوسییه‌كان ده‌كات ئەو شەڕە ستەمکارانەیە به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ئەوەش وای کردووە هەزاران کەس بکوژرێن و برینداربن.

 هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌ڕه‌ قەیرانی مرۆیی خوڵقاندوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە خراپترین قەیران لە جیهاندا دایده‌نێت چونكه‌ له‌ سه‌دا حه‌فتا و پێنجی دانیشتوانی یەمەن پێویستی بە کۆمەکی مرۆڤایەتی هەیە.

 وەک لێدوانەکەی ئەو گرووپانەش ده‌یڵێن لە نێویان دا یانزه‌ ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار منداڵن ئەوانەی بە بێ ئەو یارمەتییانە ناتوانن بژین و به‌لایه‌نی کەمیش له‌سه‌دا شه‌ستی خەڵکی یەمەن خواردنی پێویستیان نیە و شانزه‌ ملیۆن خەڵکیش ئاوی خاوین و ئاوەڕۆیان نیە و ژماره‌یه‌كی زۆریش لە خزمەتەکانی تەندروستی بێ بەشن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.