Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 03:21

کامیل ستۆش پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا

خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ ئاماده‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%


له‌ هه‌وارگه‌ی ئۆبێرشت دۆرف له‌ ئه‌ڵمانیا ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی چوار لوتكه‌ له‌ یاری خلیسكانی سه‌ر به‌فر به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌ پێشبڕكێی خلیسكان و بازدانی سه‌ر به‌فر له‌ ئاستی پیاوان پێكهاتبوو.

 یاریزانی پۆڵه‌ندی كامیل ستۆش پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش به‌ خۆهه‌ڵدانی به‌ به‌رزی سه‌دوسیی و حه‌وت مه‌تر.

جێگای باسه‌ كامیل ستۆش خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ ئاماده‌ ده‌كات كه‌ مانگی شوباتی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 پله‌ی دووه‌میش بووه‌ به‌شی ڕیتچارد فرایتاگی ئه‌ڵمانی به‌ سه‌دوبیستوحه‌وت مه‌تر، هه‌روه‌ها دێڤید كۆباچی پۆڵه‌ندی پله‌ی سێیه‌می به‌ركه‌وت.

واش بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ گه‌ڕی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ هه‌وارگه‌ی ئارمیش سازبكرێت .

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.