Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 03:29

واشنتۆن کابیتالز سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر دیڤیلز به‌ده‌ست هێناو

به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.
کوردستان TV
100%


هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی خولی ئه‌مه‌ریكا بۆ هۆكی سه‌ر شه‌خته‌ یانه‌ی واشنتۆن كابیتالز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی نیوجیرسی دیڤیلز به‌ده‌ست هێناو به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.

یانه‌ی نیوجیرسی بووه‌ میوانی یانه‌ی واشنتۆن كابیتالز و له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه‌ تیپی واشنتۆن ده‌ست پێشخه‌ربوو له‌گۆڵ تۆماركردن له‌رێی هه‌ردوو یاریزان تۆم ویلسۆن و كریستیان دجۆس، خوله‌كێك به‌ر له‌به‌كۆتا هاتنی ئه‌وماوه‌یه‌ یانه‌ی میواندار جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه له‌ریێ یاریزان جۆن مۆر‌.

له‌ماوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌ واشنتۆن به‌تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌م جیاوازی گۆڵه‌كانی بۆ دوو گۆڵ زیادكرده‌وه‌،  له‌ماوه‌ی سێیه‌م مات نیساكنین توانی گۆلێكی دیكه‌ تۆمار بكات و یاریه‌كه‌ی كرده‌ چوار گۆل به‌رمبه‌ر به‌تاكه‌ گۆلێك، له‌به‌رامبه‌ردا تافیس زایاك گۆڵی دووه‌میشی بۆ نیوجرسی به‌ده‌ست هێنا.

 له‌كۆتایی ماوه‌كانی یاریه‌كه‌ش نیكلاس باكسترۆم توانی گۆڵی پێنجه‌م بۆ واشنتۆن تۆمار بكات و یاریه‌كه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌كۆتاهات. 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.