Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 05:43

نێچیرڤان بارزانی: ھیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسوودەیی لە کوردستان و جیھاندا

نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) پەیامێکی بەبۆنی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند" بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەم، دڵنیام بە خۆڕاگری و یەکڕیزیی گەلەکەمان دەتوانین لە ساڵی 2018دا بەسەر گشت ئەو تەگەرانە زاڵبین کە ھاتونەتە پێشمان".

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ھیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسوودەیی لە کوردستان و جیھاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.