Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 05:46

یاسای لێبوردنی گشتی له‌ هه‌رێمى کوردستان کەوتە واری جێبەجێکردنەوە

لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستاندا بڵاو بووەتەوە
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، یاسای لێبوردنی گشتی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستاندا بڵاو بووەتەوە و کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتیی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد و بە پێی ئەو پڕۆژەیاسایە ژمارەیەکی زۆری تاوانبار و گیراوان لە زیندانەکانی ھەرێمی کوردستان بەر ئەو لێبوردنە دەکەون، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئەو گێراوانە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەرێنەوە بۆ ناو کۆمەڵگا و دوای پەسەندکردنی یاساکە پێویستە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستاندا بڵاو بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

لەم بارەیەوە، نەریمان تالب گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،  ڕایگەیاند" دوای ئەوەی ئەو پڕۆژەیاسایە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کرا، ئێمە وەکو وەزارەت، 28ى ئەم مانگە لە ماڵپەڕی خۆماندا بڵاومان کردەوە و ئەمڕۆش چاپ کراوە و لە ڕۆژنامەدا بڵاو بووەتەوە."

نەریمان تالب گوتیشى" بەپێی یاسا ھەرکاتێک بڵاوکرایەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە لەمڕۆوە بە شێوەی کرداری ئەو یاسایە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.