سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه‌ی كۆریای باكوور رایده‌گه‌ێنێ، دوگمه‌ی هه‌ڵدانی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر مێزی نووسینگه‌كه‌م ئاماده‌یه و هه‌ركاتێكیش هه‌ڕه‌شه بكه‌وێته سه‌ر وڵاته‌كه‌م به‌كاری ده‌هێنم.
كیم جۆنگ ئون ، سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 1-1-2018 رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له ساڵی 2017 هێزه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌و پێویسته ئه‌مریكا ئه‌وه بزانێ كه ئه‌مه بۆته راستی.
هه‌روه‌ها گوتی: دوگمه‌ی هه‌ڵدانی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر مێزی نووسینگه‌كه‌م ئاماده‌یه ، ئه‌گه‌ریش هه‌ڕه‌شه بكه‌وێته سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌م ئه‌وا به‌كاری ده‌هێنین.
سه‌رۆكی كۆریای باكوور هیواخوازیشه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو كۆریای باكوور‌و باشوور ئاسایی ببێته‌وه‌و ده‌شڵێ ، ئێستاكه ده‌رگای گفتوگۆكان كراوه‌ن.
سه‌رچاوه: سپۆتینگ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.