لە شاری سلێمانی بەھۆی بەکارھێنانی یاری ئاگرینەکان لە پێشوازی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە چەند کەسێک بریندار بوون.
شەوی ڕابردوو بەهۆی یارییە ئاگرینەكان و ئاهەنگەكانی سەری ساڵی زاینی، چەند ڕووداوێكی برینداربوون لە سلێمانی ڕوودا.
هاوكات شەوی ڕابردوو هەشت حاڵەتی بریندار بوون لە سلێمانی هەبووە، سەرباری چەند حاڵەتێكی شەڕە چەقۆ. سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوی یاری ئاگرینەوە سێ كەس بریندار بوون و بەهۆی شەڕە چەقۆشەوە پێنج كەس بریندار بوون كە چوار كەسیان عەرەب بوون.
ههروهها گوتیشی: لەگەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، شەڕەچەقۆ لەنێوان چەند گەنجێک ڕوودەدات پێنج گهنج بریندار دهبێت، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.
لەنزیک ئۆتێل پاڵاس، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە گەنجێک بریندار دەبێت و لەلایەن تیمەکامی فریاکەوتنەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.