Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:34

نووسه‌رێکی ناوداری میسری کۆچی دوایی کرد

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگیڕی و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "ئه‌هرام"ـی میسری بوو
ebrihem nifeh
کوردستان TV
100%

نووسه‌ری و رۆژنامه‌نووسی میسری، ئیبراهیم نافیع، له‌ ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵیدا ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: نافیع به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌و نووسه‌ره‌ له‌ ساڵی ١٩٣٤ له‌ پارێزگای ئه‌لسویس له‌دایكبووه‌ و لێسانسی له‌ مافپه‌روه‌ری هه‌یه‌ و له‌ بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا كاری كردووه‌.

ئه‌و نووسه‌ره‌ چه‌ندین پۆستی له‌ بواری رۆژنامه‌وانیدا هه‌بووه‌، له‌وانه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگیڕی و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "ئه‌هرام"ـی میسری.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.