Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:32

هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی پێوانەیی

ڕۆژانە بڕی 3 ملیۆن و 535 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە
کوردستان TV
100%


لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشورەوە ڕۆژانە بڕی 3 ملیۆن و 535 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە کراوە.


هەناردەی نەوتی عێراق لە كێڵگەكانی باشوور لە مانگی (كانوونی یەكەم/12)ی ساڵی 2017دا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 535 بەرمیل نەوت رۆژانە.

دوو بەرپرسی كەرتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان راگەیاندووە، هەناردەی نەوتی خاو لە بەندەری بەسرە لە باشووری وڵات بەرزبووە بۆ ئاستی پێوانەیی، كە دەگاتە سێ ملیۆن و 535 بەرمیل نەوت رۆژانە.

ئەوە لەكاتێكدایە هەناردەی نەوتی خاو لەو كێڵگانەدا لە مانگی (تشرینی دووەم/11)ی ساڵی 2017دا  سێ ملیون و 500 هەزار بەرمیل بووە.

ئاژانسەكەی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەناردەی زۆربەی نەوتی خاوی عێراق لە رێگای بەندەرەكانی باشوورەوەیە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.