Erbil 38°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 05:02

زێدان په‌یامێکی ئاراسته‌ی هانده‌رانی رالا مه‌درید کرد

هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ ساڵی نوێدا له‌سه‌ر ڕێگا دروسته‌كه‌ی خۆمان به‌رده‌وام بین و نازناوه‌كان به‌ده‌ست بێنین
کوردستان TV
100%


زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زاینی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی له‌ هانده‌ران و هه‌وادارانی یانه‌كه‌ی كرد.

زێدان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ ساڵی نوێدا له‌سه‌ر ڕێگا دروسته‌كه‌ی خۆمان به‌رده‌وام بین و نازناوه‌كان به‌ده‌ست بێنین.

 ده‌زانین كه‌ ئه‌مساڵ ساڵێكی ئاڵۆزو سه‌خت ده‌بێت بۆ تیپه‌كه‌مان و ئه‌ركمان ئاسان نابێت
به‌ڵام تا ئێستا له‌ بارودۆخێكی هاوسه‌نگ داین و ئاستی تیپه‌كه‌شمان باشه.

 له‌باره‌ی لالیگاش ڕاهێنه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ درك به‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ جیاوازیه‌كی زۆری خاڵه‌كان له‌ دواوه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ ناده‌ن و هه‌وڵی پارێزگاریكردن له‌ نازناوی خوله‌كه‌ ده‌ده‌ن.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، زێدان ڕووی له‌ هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه‌ كردو گوتی، ده‌مه‌وێت سوپاسی هانده‌رانی یانه‌كه‌مان بكه‌م كه‌ هه‌رده‌م پاڵشتیمان ده‌كه‌ن، داواشیان لێده‌كه‌م له‌م پشتیوانیه‌یان به‌رده‌وام بن و هیوای به‌ختێكی باشیان بۆ ده‌خوازم له‌ دووهه‌زاروهه‌ژده‌ دا.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.