لە كاتی روودانی شەرێك لە نێو بەندینخانەیەك لە وڵاتی بەرازیڵ 9 زیندانی كوژران و ١٤ ی دیكە برینداربوون ١٠٦ی دیكە هەڵهاتوون.
رۆژنامەی ئوئەستادو دی ساو باولو، بڵاویكردەوە كە ١٠٦زیندانیكراو توانیویانە لەزیندانی شاری جویانیا، لە نزیك شاری بەرازیلی پایتەخت هەڵبێن و دەسەڵاتداران توانیویانە ٢٧یان دەستگیربكەن. روونیشیكردەوە كە یەكێك لەكوژراوەكان سەری بڕدراوەو حكومەت لەهەوڵەكانی بۆ دەستگیركردنەوەی هەڵاتووەكان بەردەوامە.
لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی رابردوو شەڕ لەناو زیندانی ناوچەی ئەمازۆن روویدا و ٥٦ كەس كوژران و چەند زیندانییەك سەربڕدران و سەریان لەسەر دیواری زیندانەكە دانرابوو.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.