ڕاویژكاری سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێڕاق ژماره‌یه‌ك بڕیاری به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات .
ئیحسان شه‌مه‌ری ڕاویژكاری سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێڕاق ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی ناوه‌ندی ژماره‌یه‌ك بڕیاری به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرد: رادەستکردنی سنووری نێودەوڵەتی لەگەڵ تورکیا و ئێران و پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ رێکخستنی کاری دەروازە سنوورییەکان، گومرگ و فڕۆکەخانەکان لە گرنگترین ئەو بڕیارانەن .
هه‌روه‌ها ئیحسان شەممەری، راوێژکاری سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە: لەسەر بنەمای رەزامەندی هەرێمی کوردستان، بەوەی دەستوور وەک دادوەربێت و ئارەزووبوون بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە، ژمارەیەک پەیام لەبارەی ئەو پێشهاتانە گەیشتوون، کە ئەمەش بووەتە هۆی دەرکردنی ژمارەیەک بڕیار .
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئیحسان شه‌مه‌ری هاتووه لیژنەی دووەم پێکهێنراوە بۆ وردبینیکردن لە لیستی فەرمانبەرانی کەرتی خوێندن و تەندروستی لە حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی سەرچاوە ئاوییەکان، هەروەها داوا لە کارمەندانی ئیتیحادی لە هەرێمی کوردستان کرا سەردانی بەغدا بکەن و بەپێی وەزارەتەکان کۆببنەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.