Erbil 38°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 11:21

خۆپیشاندانەکانی 5 رۆژەی رابردووى ئێران زیانێکی گەورەی ماددی لێکەوتەوە

لە چەند شارێك بەشێك لە دامەزراوەكان خاپوور كران
خۆپیشاندانەكانی 5 رۆژەی رابردوو زیانێكی گەورەی ماددی لێكەوتەوە
کوردستان TV
#11
100%

خۆپیشاندانەكانی خەڵكی ئێران بەردەوامە و لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی رابردوودا جگە لە زیانی گیانی و بریندار بوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان ، زۆربەی شاروشارۆچكەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران زیانێكی گەورەی ماددی بەر دامەزراوەكانی كەوت .

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ بارەگای پارێزگای ئاراك ، خۆپیشاندەران توانیان بچنە ناویەوە و تەواوی كەل و پەلەكان بشكێنن و خاپووری بكەن  هەروەها هەر لەو شارە باڵەخانەی رادیۆو تەلەڤزیۆن كەوتە دەست خۆپیشاندەران ، هەروەها سوتاندنی وێستگەو عەمباری سووتەمەنی لە شاری كەرەجی رۆژئاوای تاران كە ئەم وێستگەیە تەرخان كرابوو بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ پۆلیس و سوپای پاسداران و  سووتاندنی باڵەخانەی دادگای شاری كاشان لە ناوەراستی ئێران و دەستبەسەركردنی زریپۆشەكانی پۆلیسی ئێران لە سەر شەقامەكانی ئەهواز .

لەلایەكی دیكەوە شارەوانی شاری مەلایەری باكووری رۆژئاوای ئێران كەوتە بەر دەستی خۆپیشاندەران و تەواوی باڵەخانەكە خاپوور كرا لە تارانی پایتەختی ئەم وڵاتەش بانكی نێردەی ئەو وڵاتە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێنرا  .

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.