له دوێنی دووشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه به‌رێوبه‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی كوردستانیش ده‌ڵێت: بارسته هه‌وایه‌كی نیمچه سارد هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی چوارشه‌ممه ره‌وشه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگیری بچێت.
فازل ئیبراهیم، به‌رێوبه‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی كوردستان به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: بارسته هه‌وایه‌كی نیمچه سارد هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه كه له ناوچه شاخاویه‌كان به‌فر باریووه و له ناوچه‌كانی دیكه‌ش باران باریووه هه‌روه‌ها پێشبینیش ده‌كرێت سبه‌ی ره‌وشه‌كه به‌ره‌وه سه‌قامگیری بچێت .
فازل ئیبراهیم راشیگه‌یاند: زۆرترین بەفر لە شارۆچكەی حاجی ئۆمەران باریوە و بڕەکەی نزیكه‌ی 15 سانتیمەترە .
بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزه‌ی هەرێم وتیشی: به بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژه‌ی رێژه‌ی باران بارین له 50% کەمبووەتەوە، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌مه ناگه‌یه‌نێت كه ئەمساڵ وشكەساڵییە، چونكە بەپێی پێشبینییەكان هەر لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا باران بارینی دیكەش دەبێت كه پێشبینی ده‌كرێت رۆژی هه‌ینی داهاتوو بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.