Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:51

مه‌رجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ریفراندۆم شکستى هێنا" و به‌غدا په‌له‌یه‌تى بۆ گفتوگۆ

سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران، ئه‌و ترسه‌ی به‌غدای زیاتر كردووه‌ و پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كات ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا، له‌ رێگه‌ی شاره‌ كوردییه‌كانه
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی "العرب" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌غدا داوا ده‌كات به‌ په‌له‌ گفتوگۆ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه‌ بچێت.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ راپۆرتێكدا، له‌ لاپه‌ڕه‌ (3)ی ژماره‌ی (10857)ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 2ی كانوونی دووه‌م 2018، له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستا دا گۆڕانكاری له‌ هه‌ڵوێستی عه‌بادی روویداوه‌ و ده‌یه‌وێت به‌ په‌له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان، بكات له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم

 

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، عه‌بادی ده‌ست به‌رداری مه‌رجه‌كانی پێشوو بووه‌، له‌ سه‌رووی هه‌موو مه‌رجه‌كانیشه‌وه‌، راگه‌یاندنێكی راشكاوانه‌ بوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی 25ی ئه‌یلوول، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، كه‌ پێشتر وه‌ك مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان باسی لێوه‌ ده‌كرا.

 

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، گۆڕینی هه‌ڵوێستی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ وانه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی گوشاری حزب و لایه‌نه‌ شیعییه‌كان كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكن، له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ حزبی ده‌عوه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی نووری مالیكی.

 

هه‌روه‌ها، ترسی عه‌بادی له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ و په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان له‌ دژی سیاسه‌تی حكوومه‌ت و ترسی له‌وه‌ هه‌یه‌، زۆربه‌ی ناوچه‌ و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیش بگرێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ كۆتایی ساڵی رابردوو له‌ سلێمانیش روویدا.

 

له‌ هه‌مووی گرنكتر سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران، ئه‌و ترسه‌ی به‌غدای زیاتر كردووه‌ و پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كات ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا، له‌ رێگه‌ی شاره‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ بگاته‌ عێراق.

 

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ ، ئه‌میر كه‌نانی، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ رۆژنامه‌ی العرب  رایگه‌یاندووه‌، هه‌موو لایه‌نه‌كان ویستی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك ده‌ستپێشخه‌ری نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری گفتوگۆكان بكات.

 

كه‌نانی باس له‌وه‌ش ده‌كات، بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌ و فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق راسته‌وخۆ چاودێری گفتوگۆكان بكات.

 راشیگه‌یاندووه‌، ئومێد ده‌كرێت هه‌فته‌ی ئایینده‌ گفتوگۆكان ده‌ستپێبكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی العرب، چاودێران بۆچوونییان وایه‌، له‌ داهاتوودا، شه‌پۆلێكی توندی ناڕه‌زایی و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر له‌ عێراق سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌و پێیه‌ی تا ئێستا عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی شه‌ڕی دژی داعشیان كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.