لە نووسینێكدا ، لە سەر پەیجی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وەڵامی هاوتاكەی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئاون دەداتەوە و دەڵێت ئەویش دوگمەی ئەتۆمی هەیە ، بەڵام هی ئەو گەورەترو بەهێزترە و زۆر بەتواناتر كار دەكات .
ترەمپ نووسیویەتی كە كیم جۆنگ ئاون گوتویەتی كە دوگمەیەكی ئەتۆمی بە شێوەیەكی هەمیشەیی لە سەر مێزی نووسینگەكەی هەیە . كەسێك هەیە پێی بڵێ كە دۆناڵد ترەمپیش دوگمەی ئەتۆمی هەیە و هی ئەو گەورەترو و بەهێزترو كاریگەرترە .
كیم جۆنگ ئون ، سەرۆكی كۆریای باكوور رۆژی دووشەممە 1-1-2018 رایگەیاندبووكە وڵاتەكەی لە ساڵی 2017 هێزە ئەتۆمییەكەی تەواو كردووەو پێویستە ئەمریكا ئەوە بزانێ كە ئەمە بۆتە راستی. هەروەها گوتی: دوگمەی هەڵدانی بۆمبی ئەتۆمی لەسەر مێزی نووسینگەكەم ئامادەیە ، ئەگەریش هەڕەشە بكەوێتە سەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەكەم ئەوا بەكاری دەهێنین.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.