سەلیم جبووری رایگه‌یاند كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەرێگەی لێژنەی پسپۆڕ و هونەرییەوە چارەسەر دەبن، هاوكات كێشەكان لەڕێگای دیالۆگەوە كۆتاییان پێدێت.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: بەمزووانە حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەست بە گفتوگۆ دەکات. ئاشکرایشی دەکات کە لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێک لە هەولێرەوە سەردانی بەغدا دەکات. لەبارەی بودجەش دەڵێت دەبێ تێبینییەکانی پەرلەمانتارانی کورد و سەرجەم لایەنەکان لەبەرچاوبگیرێن.
سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پاش دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بەهۆی بایکۆتی پەرلەمانتارانی کورد و سوننە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: پێویسته هه‌موو ئه‌و سزایانه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان لاببرێن، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پێندراون.
هاوكات جبووری، ئەوەشی خستە ڕوو: كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەرێگەی لێژنەی پسپۆڕ و هونەرییەوە چارەسەر دەبن، هاوكات كێشەكان لەڕێگای دیالۆگەوە كۆتاییان پێدێت.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكراشی كرد، هەفتەی داهاتوو بۆ كردنەوەی دەرگای گفتوگۆكان شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن.
سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، نووسراوێكیان ئاراسته‌ی دادگای فیدراڵی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سزایانه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان لاببرێن، كه به‌هۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌سه‌ریدا سه‌پێندرابوون.
هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تەئکیدی لەوە کردووە، نیازی دواخستنی هەڵبژاردن لەئارادا نییە، بەڵام پێویستە ئامادەکاری تەواو بۆ بەڕێوەچوونی ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی لە وادەی دەستووری خۆی سازبکرێت، کە 45 ڕۆژ پێش کۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی پەرلەمانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.