ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، لە راگەیەندراوێکدا، سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن ئاگادار کردەوە، کە سبەینێ پێنجشەممە 4/1/2018، پرێس کۆنفرانسێک بۆ سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن ئەنجام دەدات.
ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەم پرێس کۆنفرانسە کاتژمێر 11:00ی بەیانی لە باڵەخانەی تازەی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر کە دەکەوێتە سەر رێگای ھەولێر - بەحرکە، لەبەرامبەر گەنجان سیتی، ئەنجام دەدرێت و تیایدا سەرجەم ئاماری کار وچالاکییەکان، روداوەکانی ھاتوچۆ و قوربانییەکانی ساڵی 2017 دەخرێتەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.