Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:23

ڕاپۆرتێک له‌باره‌ی فه‌یسبووکه‌وه‌

فه‌یسبووك كاریگه‌ری زۆر زیاتره‌
faesbook
کوردستان TV
100%

فه‌یسبووك: ناوێكی ئاشنا له‌لای به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت. ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك له‌ 4 شوباتی ساڵی 2004 له‌ لایان مارك زوكه‌ربێرگ كه‌ ئه‌وكات له‌ زانكۆی هارڤارد ده‌یخوێند دامه‌زێندرا سه‌ره‌تا فه‌یسبووك بۆ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان قوتابیه‌كانی زانكۆ دامه‌زێندرا به‌ڵام دوایی په‌ره‌ی سه‌ند و له‌ناو خه‌ڵكی بڵاو بۆیه‌وه‌ ئێستا زیاتر له‌ یه‌ك ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان.

ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكی و حكومه‌ته‌كان به‌تایبه‌تی له‌ به‌هاری عه‌ره‌بی ساڵی 2011 كه‌ فه‌یسبووك بۆوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ڕژێمی عه‌ره‌بی بروخێنێت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین سه‌ركرده‌ و سیاسی به‌ناوبانگ له‌ جیهان كه‌ خاوه‌نی په‌خش و راگه‌یاندنی تایبه‌ت به‌ خۆیانن به‌ڵام بڵاو كراوه‌كانیان و به‌یانامه‌كانیان هه‌ر ڕێگای ئه‌كاونت و په‌یجی تایبه‌ت به‌ خۆیان له‌ فه‌یسبووك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ بڕوای خۆیان فه‌یسبووك كاریگه‌ری زۆر زیاتر هه‌یه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكی.

له‌ كوردستانیش خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووكن، هه‌ر چه‌نده‌ به‌كارهێنه‌ره‌ی فه‌یسبووك كاریگه‌ری زۆری كردۆته‌ سه‌ر شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ جۆرێك له‌سه‌ر دین، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، له‌سه‌ر خوێند، له‌ كار و كاسبی دایبڕاندووین ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ش بووته‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و لێكترازانی چه‌ندین خێزان.

ڕه‌نگه‌ تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ واته‌ی به‌كارهێنانی فه‌یسبووك تێنه‌یگه‌یشتبێت، چه‌ندین كه‌س هه‌یه‌ دوانزه‌ بۆ 15 كاتژمێر فه‌یسبووك به‌كاردێنی ئه‌وه‌ش بێگومان كاری گه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ر، هه‌تا له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ده‌ڵێت نابێت ڕۆژانه‌ له‌ 10 خوله‌ك زیاتر فه‌یسبووك به‌كاربهێنرێت.

جگه‌ له‌وه‌ش فه‌یسبووك چه‌ندین سوودی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌باشی به‌كاری بهێنیت بۆ نموونه‌ به‌ژداری كردن له‌ كۆرسه‌كان و فێربوونی زمان وه‌ به‌یه‌ك گه‌یاندنی چه‌ندین كه‌س و ڕزگاركردنی چه‌ندین كه‌س له‌ سه‌ره‌ مه‌رگ.

له‌ كۆتاییدا هه‌مووشتێك سوود و زیانی هه‌یه‌ خۆی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌ باشه‌ یان به‌ خراپه‌ به‌كاربێنی فه‌یسبووكیش یه‌كێكه‌ له‌و شته‌.

سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.