Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 12:24

دیلانار سوپرایزی هه‌یه‌

سه‌رقاڵی كاركردنه‌ له‌سه‌ر 2 گۆرانی
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی باكووری كوردستان  " دیلانار یه‌ڵدز " له‌ ئێستادا دانیشتوی باشووری كوردستانه‌ و یه‌كه‌م كچه‌ كورده‌ گۆرانی له‌ بواری ئۆپێرا ده‌ڵێت .

یه‌ڵدز ته‌نها كچه‌ له‌ باشووری كوردستان له‌ بواری هونه‌ری ئۆپێرا كار ده‌كات و به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی خوێندنی ئۆپێرای ته‌واو كردووه‌ و بروانامه‌ی له‌م بواره‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌ .

وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ماوه‌ی 2 ساڵه‌ گه‌راوه‌ته‌وه‌ كوردستان به‌ڵام تا ئێستا هیچ ده‌رفه‌تێكی نه‌بووه‌ تا په‌ره‌ به‌و هونه‌ره‌ بدات و ده‌ڵێت ئه‌و هونه‌ره‌ له‌ كوردستان به‌ ته‌واوه‌تی فه‌رامۆشكراوه‌ .

ده‌رباره‌ی كاری هونه‌ری خۆی ناوبراو ئاشكرایده‌كات له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردنه‌ له‌سه‌ر 2 گۆرانی  و به‌شێك له‌ كاره‌كانیشیان ته‌واو بووه‌.

یه‌كێك له‌م دوو گۆرانییه‌ بۆ سوپرایز جێده‌هێلێت و گۆرانییه‌كه‌ی دیكه‌ش بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌كی سۆرانی كه‌   یه‌كه‌مجاریه‌تی به‌ شێوه‌زاری سۆرانی گۆرانی بڵێت و به‌ ریتمێكی شاد كاری له‌سه‌ركردووه‌ و به‌م نزیكانه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.