Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 23:52

رۆژنامەیه‌ک: بەرهەم سالح و حەیدەر عەبادی هەوڵی پێکهێانی هاوپەیمانیه‌تی دەدەن

رۆژنامەیه‌ك: سالح و عه‌بادى لیستێكی هاوبەش بۆ هه‌لبژاردن پێكدێنن
کوردستان TV
#10
100%

رۆژنامەی "عەرەبی" كه‌ له‌ لەندەن چاپ ده‌كرێت، ئاشكرای دەكات هەولێك لە ئارادایە بۆ ئەوه‌ی قەوارە نوێیەكەی بەرهەم ساڵح كە لە یەكێتی نیشتیمانی جیابوەتەوە لیستێكی هاوبەش لەگه‌ڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكبهێنێت بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی" چوونی دوو شاندی جیاوازی حیزبە كوردیەكان بۆ بەغدا مەبەست لێی ( شاندی یەكێتی نیشتیمانی) و (شاندی هاوبەشی گۆران و كۆمەڵ و هاوپەیمانی)یه‌، گەیاندنی ئەو پەیامەیە بە هاوڵاتیانی كوردستان كە ئەوان جیاواز لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەیانەوێت قەیرانی دارایی هەرێم لە ڕێگەی بەغداوە چارەسەر بكەن".

هەروەها ئاشكرای كردووە سەردانی شاندە كوردیەكان لە یەك كاتدا بۆ لای حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار دەرخەری كێبَركێی ئەو دوو كەسایەتیه‌یه‌ بۆ ڕاكێشانی سۆزی لایەنە كوردیەكان لە پێناو مسۆگەركردنی پشتیوانیان لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2018 دا".

ڕۆژنامەكە دوپاتی دەكاتەوە، كه‌ بەرهەم ساڵح و لیستە نوێیەكەی نزیكترین لایەنی كوردی دەبن لە حەیدەر عەبادی بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەكی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، بەڵام بەهۆی ناڕوونی ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بەروارەكەی ڕێگرە لە ئاشكرانەكردنی ئەو هەوڵانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.