Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:29

‌واشنتۆن پۆست: لە 2017دا 987 کەس لەلایەن پۆلیسى ئەمریکاوە کوژراون

زۆربه‌یان له‌ ره‌شپێسته‌كانن
کوردستان TV
100%


رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی، له‌ ئامارێكدا ژماره‌ی ئه‌و كوژراوانه‌ی بڵاوكردۆه‌ته‌وه‌ له‌ ساڵی 2017 به‌ده‌ستی پۆلیستی وڵاته‌كه‌ی كوژراون و زۆربه‌یان له‌ ره‌شپێسته‌كانن، به‌پێی ئاماره‌كه‌، له‌ ساڵی 2017 زیاتر له‌ 987 كه‌س به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا كوژراون.

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، ساڵى ڕابردوو هێزەکانى پۆلیسى ئەمریکا 987 کەسیان کوشتووە. هەروەها لە ساڵى 2015ەوە تا ئێستا بە گشتى 2 هەزار و 945 کەس لە ئەمریکا لەلایەن پۆلیسى ئەو وڵاتەوە کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو 987 کەسە  ڕاستەوخۆ بەهۆى تەقەى هێزەکانى پۆلیسەوە کوژراون.

بەپێى ئامارەکە، لە ساڵى 2015دا 995 کەس و لە ساڵى 2016دا 963 کەسى تر لەلایەن پۆلیسى ئەمریکاوە کوژراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کوژراوەکانى ساڵى 2015دا، 23 کەسیان و لە 2016دا 17 کەسیان و لە 2017دا 19 کەسى ئەو کوژراوانە کەسانى ڕەش پێستی بێ چەک بوون.

بەو پێیەش لەو سێ ساڵەدا پۆلیسى ئەمریکا 2 هەزار و 945 کەسى کوشتوە، کە 72 کەسیان ڕەش پێستی بێ چەک بوون بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.