Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:51

ئاڵووده‌بوون به‌ یارییه‌ دیجیتاڵییه‌کان به‌ فه‌رمی ده‌چێته‌ ریزی نه‌خۆشییه‌کانه‌وه‌

وڵاتی چین له‌ ساڵی 2008ـه‌وه‌ ئاڵوده‌بوون به‌ ئینته‌رنێتی به‌ فه‌رمیی وه‌ك نه‌خۆشیی ناساندووه‌
ئاڵووده‌بوون به‌ یارییه‌ دیجیتاڵییه‌كان به‌ فه‌رمی ده‌چێته‌ ریزی نه‌خۆشییه‌كانه‌وه‌
کوردستان TV
100%

رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانیی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاڵوده‌بوون به‌ یارییه‌ دیجیتاڵییه‌كان به‌ فه‌رمیی ده‌خاته‌ ریزی نه‌خۆشییه‌كان، چونكه‌ پسپۆڕان ئاڵوده‌بوون به‌و یارییانه‌ به‌ مه‌ترسیدار ده‌زانن.

به‌ وته‌ی تارق یارسۆڤیچ وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانیی پێناسه‌ی ئه‌مجۆره‌ ئاڵوده‌بوونه‌ بریتیه‌ له‌: خووگرتن به‌ یارییه‌ دیجیتاڵی یان ڤیدیۆییه‌كان به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌ لاوازیی خواست و ده‌سه‌ڵات له‌ به‌رامبه‌ر یاریی كردن به‌چه‌شنێك بێت كه‌ كه‌سه‌كه‌ یاریكردن بخاته‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو چالاكییه‌كانی دیكه‌ی رۆژانه‌ی خۆی.

وڵاتی چین له‌ ساڵی 2008ـه‌وه‌ ئاڵوده‌بوون به‌ ئینته‌رنێتی به‌ فه‌رمیی وه‌ك نه‌خۆشیی ناساندووه‌ و له‌وساوه‌ چه‌ندین سه‌نته‌ری وازهێنان له‌وجۆره‌ ئاڵوده‌بوونه‌ی بۆ نه‌جه‌وانان درووستكردووه‌. له‌و سه‌نته‌رانه‌ هه‌وڵده‌درێت به‌ زه‌خت كردن و چالاكی جه‌سته‌یی قورس ئاڵوده‌بوونی تووشبووان چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌رچه‌نده‌ كه‌ رێكاره‌كانی ئه‌وجۆره‌ سه‌نته‌رانه‌ له‌ بواره‌كانی مرۆیی و كارامه‌یی له‌ژێر پرسیاردان.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.