Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:42

له‌مه‌ودوا برینه‌کان له‌ رێگه‌ی شه‌پۆڵه‌وه‌ ساڕێژ ده‌کرێن

ئه‌م ئامێره‌ به‌تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌كانی پێ له‌و كه‌سانه‌دا كه‌ نه‌خوشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌
sanuwave
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای "sanuwave"ـی ئه‌مریكی به‌مدواییه‌ توانیویه‌تیی رێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا رازیی بكات به‌وه‌ی كه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ رێگه‌ی پێبدات تا ئامێری چاره‌سه‌ری برین له‌ رێگه‌ی شه‌پۆڵه‌كانی ئاكۆستیكه‌وه‌ بخاته‌ بازاڕ.

ئه‌م ئامێره‌ به‌تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌كانی پێ له‌و كه‌سانه‌دا كه‌ نه‌خوشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ زۆر به‌سووده‌، كه‌ له‌م نه‌خۆشانه‌دا ده‌ماره‌ خوێنبه‌ر و هه‌سته‌وه‌ره‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ژێر زه‌ختی نه‌خۆشییه‌كه‌، له‌ ئه‌نجامدا سوڕی خوێن هێواش ده‌بێته‌وه‌ و ئیلتهابات سه‌رهه‌ڵده‌دن، كه‌ ئه‌وه‌ش جاری وایه‌ هۆكاره‌ بۆ بڕانه‌وه‌ی پێی كه‌سه‌كه‌.

ئه‌م ئامێره‌ له‌ رێگه‌ی شه‌پۆڵه‌كانه‌وه‌ برین ده‌وروژێنێت و وایلێده‌كات سیستمی به‌رگریی جه‌سته‌ برینه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه‌ كه‌ دوای 24 هه‌فته‌ چاره‌سه‌ر له‌ژێر ئه‌م ئامێره‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تا %44 برینه‌كان ساڕێژ ببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.