Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:47

قوماشێک درووستکراوه‌ که‌ کاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت

به‌كتریای به‌رهه‌مهێنی كاره‌با دروست ده‌كات
قوماشێك درووستكراوه‌ كه‌ كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت
کوردستان TV
100%

زانایانی زانكۆی بینگامتۆنی ئه‌مریكا جۆرێك قوماشیان درووستكردووه‌ كه‌ به‌كتریای به‌رهه‌مهێنی كاره‌با درووست ده‌كات.

ئه‌و زانایانه‌ رایانگه‌یاندووه‌ ئه‌و قوماشه‌ كه‌ وه‌ك پاتری وایه‌ و ده‌توانێت له‌ ئۆرگانه‌ دینامیكه‌كان كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت، ده‌توانرێ له‌ داهاتوودا له‌ رێگه‌ی عاره‌قه‌ یانی ئاوی ده‌می به‌كارهێنه‌ره‌وه‌ بارگاوی بكرێته‌وه‌.

ته‌نانه‌ت داهێنه‌رانی ئه‌و قوماشه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر قوماشه‌كه‌ دوای ته‌ڕبوون بگوشرێت یان لێك بكێشرێته‌وه‌، هێشتا درێژه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌دات و به‌ ئاسانیی له‌كار ناكه‌وێت.

ئه‌و خانه‌ وزه‌داره‌ له‌ رێگه‌ی جۆرێك مایكڕۆ ئۆرگانیسم به‌ناوی بایۆكاتالیست ئه‌لیكتریك به‌رهه‌م ده‌هێنێت تا كارلێكی كیمیاویی درووست بكات و له‌ ئه‌نجامدا ته‌زووی گونجاو بۆ كه‌ره‌سته‌ كاره‌باییه‌كانی وه‌ك مۆبایل و لاپتۆپ به‌رهه‌م بهێنێت.

سه‌رپه‌رستی تیمی زانایانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌ڵێت: جه‌سته‌ی مرۆڤ خانه‌ی به‌كتریایی زۆری تێدایه‌ و ده‌توانرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌ به‌كاربهێنرێن و ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ ئه‌و كه‌رستانه‌ی ده‌توانن وه‌ك پۆشاك به‌كار بهێنرێن، گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیانه‌وه‌ ببینن. 


سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.