به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی نه‌وتكێشی ئێرانیی له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری چینیی پێكیان داداوه به‌لایه‌نی كه‌م تا ئێستا چاره‌نووسی 30 هاووڵاتیی ئێرانیی و 2 هاووڵاتیی به‌نگلادیشی نادیاره و به‌رپرسانی ئێرانیی ئه‌م رووداوه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان نه‌وتكێشه ئێرانییه‌كه له دووریی 300 كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كانی چین دوای ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری چینیی تووشی پێكدادان ده‌بێت، ئاگر ده‌گرێت و نه‌وته‌كه‌شی له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریا بڵاو ده‌بێته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران رایگه‌یاندووه كه به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه تا ئێستا 30 هاووڵاتیی ئێرانیی بێسه‌روشوێنن، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری پێكدادان و رێژه‌ی زیانه‌كان ئاشكرا نین.
كه‌شتی نه‌وتكێشی سانچی كه سه‌ر به كۆمپانیای نه‌ته‌وه‌یی نه‌وتی ئێرانه، له‌م وڵاته‌وه به‌ره‌و كۆریای باشوور به‌ڕێكه‌وتووه و به به‌های 60 ملیۆن دۆلار نه‌وتی پێبووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.