Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:27

عوسمان بایده‌میر ئازاد کرا

به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرابوو به‌شداری له ‌خۆپێشاندان كردبوو
کوردستان TV
100%


عوسمان بایده‌میر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی رووها ئازادكرا.

عوسمان بایده‌میر، به‌یانی ئه‌مڕۆ لە ئیزمیرەوە لە رێگەی سیستەمی دەنگ و رەنگ بەشداری لە دانیشتنی دادگای شرناخ كرد و گوتەکانی لێ وه‌رگیرا. بایدەمیر به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرابوو كه‌ له‌ رۆژی 27-12-2015 له‌ شارۆچكه‌ی جزیره‌ به‌شداری له ‌خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بێ مۆڵه‌ت كردبوو، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌، 07-01-2018) به‌بڕیاری دادگا ئازاد كرا.

شایه‌نی باسه‌ درەنگانی شەوی رابردوو عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە بازنەی رووها لە شاری ئیزمیر دەستبەسەرکرا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.