Erbil 38°C سێشەممە 15 تشرینی یەکەم 13:26

کەریم نوری: بریاری چەکداماڵینی حەشدی شەعبی تەنھا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنە

حەیدەر عەبادی پلانی هەیە چەكی قورس لە هێزەكانی حەشدی شەعبی وەربگرێتەوە
کوردستان TV
100%


سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی پێی وایە پلانەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق بۆ چەکداماڵینی ئەو ھێزە تەنھا بانگەشەی ھەڵبژاردنە.

کەریم نوری سەرکردە لە رێکخراوی بەدر کە یەکێکە لە ھێزەکانی ناو حەشدی شەعبی رایگەیاند ئەو زانیارییانەی کە بەم دواییە لە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاو کراونەتەوە لەبارەی پلانێکی عەبادی بۆ کەم کردنەوەی ژمارەی ئەندامانی حەشدی شەعبی و چەک داماڵینی ئەو ھێزە تەنھا بانگەشەی ھەڵبژاردن و کۆکردنەوەی دەنگی دەنگدەرانە.

پێشتر رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگری و ھەواڵگری عێراقەوە ئاشکرای کردبوو کە عەبادی لە ژێر گوشاری وڵاتانی خۆرئاوادایە بۆ کەم کردنەوەی ھێزەکانی حەشد.


شایه‌نی باسه‌ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە ژمارەیەك سەرچاوەی سەربازی و هەواڵگری بڵاویكردۆتەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق پلانی هەیە چەكی قورس لە هێزەكانی حەشدی شەعبی وەربگرێتەوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، سوپای عێراق لە ئێستادا لیستی چەك و زرێپۆش و تانكەكانی حەشدی شەعبی وەرگرتووە كە پێشتر حكومەت بۆ شەڕی داعش پێیانی بەخشیبوو.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.