ڕۆژنامەی سەندەی تایمز بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە تێریزا مەی سەرۆك وەزیری بەریتانیا گۆڕانكاری لە حكومەتەكەیدا ڕادەگەیەنێت،
بەڵام پێدەچێت هەریەك لە وەزیرانی دەرەوە و دارایی و ناوخۆ و كاروباری هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا لە پۆستەكانیاندا بمێننەوە.
ڕۆژنامەكە روونیكردۆتەوە كە ئامانجی ئەو گۆڕانكارییەی تێریزا مەی بۆ ئەوەیە خەڵكانی گەنج و جیاواز بهێنێتە نێو حكومەتەوە، ئەوەش وەكو هەوڵێك بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو دەنگانەی كە لە ساڵی ڕابردوودا لەدەستیداون .
وا چاوەڕوان دەكرێت مەی سكرتێرێكی گشتی دیكە دابنێت بۆ سەرۆكایەتی وەزیران دوای ئەوەی دامیان گرینی هاوپەیمانی ناچاربوو مانگی ڕابردوو دەست لە كارەكەی بكێشێتەوە.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.