بڕیارە سبەی سێشهممه كۆریای باكوور و باشوور دیالۆگی نێوانیان دەستپێبكەنەوە، ئەوەش بەمەبەستی چارەسەركردنی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوانیان.
دوای زیاتر لە دوو ساڵ، بریارە سبهى سێشەممە هەردوو كۆریاى باكوورو باشوور دیالۆگی نێوانیان دەستپێبكەنەوەو چاودێرانی سیاسی ئەم دانوستانانە وەك تروسكایی هیوایەك دەبینن بۆ هێوركردنهوهى گرژییەكانی نێوان هەردوو كۆریا و هەڕەشەكان بۆ دەستپێكردنی شەڕێكی ئەتۆمی لەناوچەكەدا.
بە بۆچونی چاودێران یەكەم داواكاری سیاسی كۆریای باشوور لە كۆریای باكوور بریتیە لە گەڕانەوەی ئەو خانەوادانەی كە بەهۆی جەنگی نێوانیان لێك دابڕوان. لەبەرامبەریشدا كۆریای باكوور داوای كۆتایهێنانی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەكانی لەگەڵ ویلایە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.