Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:34

تورکیا باری نائاسایی درێژ کردەوە

له‌دوای كوده‌تاكه‌ی 15 ی ته‌موزی ساڵی (2016)ه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌
کوردستان TV
100%


حكومه‌تی توركیا بڕیاریدا باری نائاسایی له‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ سێ مانگی تر درێژبكاته‌وه‌ كه‌ له‌دوای كوده‌تاكه‌ی 15 ی ته‌موزی ساڵی (2016)ه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌.

جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ لە کاتی پشووی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا، لێدوانی پێشکەش بە رۆژنامەنووسان کرد و رایگەیاند باری نائاسایی جارێکی دیکە بۆ سێ مانگی تردرێژ دەکرێتەوە.

جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی درێژکردنەوەی باری نائاسایی گوتی: "بە دڵنیاییەوە ئەم بابەتە لە رۆژەڤی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی داھاتوو باس دەکرێ و پاشانیش لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی دەدرێ. لە دوای ئەمەش لە پەرلەمان تاوتوێی لەسەر دەکرێ و دەخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە.

دوای کۆدەتا شکست‌خواردووەکەی تورکیا له تەممووزی ساڵی2016ـەوه حکومەتی تورکیا باری نائاسایی راگەیاندووه و هەر شەش مانگ جارێک نوێی دەکاتەوه.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.