ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، عێراق پێویستی بە نزیکەی 100 ملیار دۆلارە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی دەستی داعش.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەونیدا كه ئهمڕۆ سێشهممه لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی کوەیت سازیكرد، عەلی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند "لە سەردانەکەماندا بۆ وڵاتی کوەیت ئامادەکارییەکانمان بۆ کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عیراق تاوتوێکرد، کە بڕیارە لە شوباتی ئەمساڵدا گرێبدرێت".
عەلاق گوتیشی: لە رێکەوتی 13 ئەم مانگە راپۆرتێک لەبارەی ئاستی کاولکاری و پارەی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەی عێراق لە سایتی فەرمی کۆنگرەکە بڵاودەکەینەوە".
بەوتەی عەلی عەللاق عێراق پێویستی بە نزیکەی 100 ملیار دۆلارە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی نیشتەجێبوون، کە زیانی پێگەیشتووە لەپاڵ کەرتەکانی نەوت، پەیوەندییەکان، پیشەسازی، خزمەتگوزاری سەرەکی وەک دابینکردنی ئاو.
بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لەچوارچێوەی هاوکارییەکاندا بۆ عێراقی داوای داعش، حکومەتی عیراق، نەتەوە یەکگرتوەکان، بانکی جیهانی و کوەیت کۆنگرەیەک لە وڵاتی کوەیت ئەنجامبدەن، کە ئامانجەکەی کۆکردنەوەی هاوکاری نێودەوڵەتییە بونتانتانەوەی عیراق دوای شەڕی داعش.
هەرچەندە عێراق سەرکەوتنی تەواوی بەسەر داعش راگەیاند و ئێستا هیچ شارێک لەژێر دەستی داعش نییە، بەڵام چەکدارانی داعش هێشتا لە چەند ناوچەیەکی عێراق ماون بەتایبەت لە بیابانەکانی رۆژئاوا و سەر سنورەکانی سوریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.