رابه‌رى به‌رزى ئێران ئایه‌توللا عه‌لى خامه‌نه‌یى له رۆژى سێ شه‌ممه له میانه‌ى قسه‌كانى له شارى ( قۆم ) وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ئیسرائیلى تومه‌تبار كرد به تێكدانى دۆخى ئێران و به‌رامبه‌ر به‌ریتانیاش بێ ده‌نگه.
دوێنێ له وێب سایتى تایبه‌تى خۆیى رابه‌رى به‌رزى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئایه‌تولڵا على خامه‌نه‌یى بڵاوى كردۆته‌وه كه ئهمهریكاو ئیسرائیل به ووریایى پیلانیان ڕێكخستوه تا حكومه‌تى ئێران بڕووخێنن و وتى دوژمن به سوود وه‌رگرتن له ره‌وشى داراى ئێران و گرانى له وڵات خۆپێشانداران ده‌هێننه سه‌ر شه‌قام.
هه‌ر له هه‌مان سه‌رچاوه نوسیویهتى "میلله‌تى ئێران زوو به ئاگا هاته‌وه و دژ به پیلانى دوژمن وه‌ستایه‌وه"، هه‌روه‌ها باسى خۆپێشاندان و ده‌ربڕینى ناڕهزایهكانى خه‌ڵكى ئێرانى كرد وتى حكومه‌تى ئیران پێویسته به ده‌نگ خه‌ڵكیه‌وه بچێت و سكاڵاكانى خۆپێشانده‌ران به‌هه‌ند وه‌رگرێت و به وردى له‌ڵایه‌ن حكومه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێت.
به‌هۆیى خراپى بارى گوزه‌ران و بێكارى هاوڵاتیان له 28/12/2017 سه‌ره‌تاى خۆپێشاندانێكى به‌رفراوان له‌سه‌رتاسه‌رى ئێران سه‌رى هه‌ڵدا و به‌خێرایى شاره‌كانى گرته‌وه و له‌ئێستادا خۆپێشاندان زیاتر له 100 شار‌و شارۆچكه ئێرانى گرتۆته‌وه خه‌ڵك رژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان خۆپێشانده‌ران له دژى حكومه‌تى ئێران دروشم ده‌ڵێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.