هەردوو لایەنی کۆریای باشوور و کۆریای باکوور دوای دوو ساڵ رازیبوون بەدەستپێکردنەوەی گفتوگۆ سەربازییەکانی نێوانیان وەک هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو دوو وڵاتە دراوسێیە.
لە لێدوانێكی هاوبەشدا دوای ئەنجامدانی گفتوگۆی فەرمی نێوانیان، دوێنێ سێشەممە کۆریای باشوور و کۆریای باکوور ڕێککەوتن لەسەر دەست پێکردنەوەی گفتوگۆ سەربازیەکانی نێوانیان. ئەمەش دوای وەستانی ئەم گفتوگۆیانە لەنێوانیاندا بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ.
هەروەها کۆریای باکوور بڕیاریدا بەناردنی شاندێكی باڵاو تیمێك بۆ یاریە ئۆڵۆمپیە زستانیەکان کەلەشاری پیۆنگچانگ لەکۆریای باشوور بەڕێوەدەچن. لێدوانی حکومەتی کۆریای باشوور ئاشکراشی کردووە کە سەرۆکی شاندی گفتوگۆکانی کۆریای باکوور لەکاتی بەڕێوەچوونی گفتوگۆکانی ئەمرۆداهەڵوێستێكی نێگەتیڤی دەربڕیوە لەبارەی ئاماژەکردن بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی.
ئەوەش دوای ئەوە دێت بەرپرسێکی کۆریای باشوور، رۆژى سێشەممە رایگەیاند، کۆریای باکوور شاندێکی بەرپرسانی لەسەر ئاستی باڵاو وەرزشوانان، لەگەڵ تیمێکی ھاندان رەوانەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.