Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 16:00

خوێندنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ منداڵ زیره‌کی ده‌کات

بۆ منداڵه‌كه‌ت بخوێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

 
كاتێك ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌ و منداڵه‌كانمان  بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و زانست ده‌نێرین بۆ قوتابخانه‌ ، بێگومان ئه‌و منداڵانه‌ كاتێكی زۆر له‌ قوتابخانه‌ ده‌مێننه‌وه‌ .

به‌ پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان له‌ خوێندنیاندا سه‌ركه‌وتوو بن ،هه‌ندێك جار پێویسته‌ دایكان و باوكان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌شداری له‌ ژیانی منداڵه‌كانیان بكه‌ن .

له‌ ئه‌نجلمی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ زانكۆكانی ئه‌مریكا له‌ نێوانیاندا  زانكۆی " نۆرس كارۆلاینا" ئه‌نجامیان داوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ رۆڵی دایكو باوك له‌ ماڵه‌وه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی منداڵ له‌ قوتابخانه‌،بۆ ئه‌وه‌ش 40 مامۆستای به‌ ئه‌زموون داوایان لێكراوه‌ رێنمایی بده‌نه‌ كه‌سو كاری منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژیانی منداڵه‌كانیاندا به‌شدار بن له‌ ماڵه‌وه‌ .

یه‌كێك له‌ ڕێنماییه‌كان  خوێندنه‌وه‌یه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ، واته‌ بۆ منداڵه‌كه‌ت بخوێنه‌وه‌ و له‌ گه‌ڵ یه‌كدا بخوێننه‌وه‌، گرنگترین رێنمایی كه‌ زۆربه‌ی  مامۆستاكان جه‌ختیان لێده‌كرده‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ بوو .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.