رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا دەكات، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی شەفاف بۆ روونكردنەوەی ھۆكاری گیان لەدەستدانی خۆپیشاندەرانی زیندانیی ئێران پێكبھێنرێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا نیگەرانی خۆی لە گیان لەدەستدانی گوماناوی ژمارەیەك خۆپیشاندەرانی ئێران راگەیاند، و داوای روونكردنەوەی پێویست لە بەرپرسانی ئێران دەكات.
ئەمنیستی ئەنترنەشاڵ لە بەیاننامەكەیدا ئەشكەنجەدانی خۆپیشاندەران لە زیندانەكانی ئێران بە ھۆكاری گیانلەدەستدانی ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی نارەزایەتییەكانی ئەو وڵاتە ناودەبات و داوا لە بەرپرسانی ئێران دەكات ئەشكەنجەدانی دەستگیركراوەكان رابگرێت.
ئەمنیستی داواش دەكات، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی شەفاف بۆ روونكردنەوەی ھۆكاری گیان لەدەستدانی خۆپیشاندەرانی زیندانیی ئێران پێكبھێنرێت.
لەگەڵ دەستپێكی خۆپێشاندانەكانی دوو ھەفتەی رابردوو لە ئێران نزیكەی 4 ھەزار كەس دەستگیر كراون كە 3 كەسیان لە زیندان بە شێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.