Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:17

 نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس (ستیڤان شه‌مزین) ی کتێبکی نوێ بڵاو کرایه‌وه‌

كتێبی "گه‌مه‌ی شه‌یتان خوێندنه‌وه‌یه‌كی گه‌مه‌ سیاسییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نێویندا"
kteb gamae shetin
کوردستان TV
100%

كتێبی "گه‌مه‌ی شه‌یتان خوێندنه‌وه‌یه‌كی گه‌مه‌ سیاسییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نێویندا"ی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ستیڤان شه‌مزینی، چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌.

ستیڤان شه‌مزینی له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ "وشه‌ی"ی ڕاگه‌یاند: كتێبه‌ تازه‌كه‌م به‌ناونیشانی "گه‌مه‌ی شه‌یتان خوێندنه‌وه‌یه‌كی گه‌مه‌ سیاسییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نێویندا" له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا به‌ تیراژی ١٠٠٠ دانه‌ و له‌ توێی ٢٨٤ لاپه‌ڕه‌دا ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.

 ئه‌م كتێبه‌ باسه‌كانی له‌ نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٩ نووسراون و سه‌رجه‌میان بریتین له خۆێندنه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. زمانی شیكردنه‌وه‌یش زمانێكی ڕۆژنامه‌وانی رووته‌ و كتێبه‌كه‌یش له نۆ به‌ش پێكهاتووه‌.

كتێبهكه‌ له‌ نۆ به‌ش پێكهاتووه‌: به‌شی یه‌كه‌م باسێكی پێنج چاپته‌رییه‌ به‌ناوی "كورد له‌ عێراقی دوای سه‌دام حسین" به‌شی دووه‌م شرۆڤه‌كارییه‌كه‌ له‌باره‌ی كه‌ركووك و به‌شی سێیه‌م ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌كاروباری عێراقدا و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورد ته‌رخان كراوه‌. به‌شی چواره‌م خوێندنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ پڕۆژه‌ی ئه‌مریكی له‌ عێراقدا به‌ناوی "ئه‌مریكا له‌ زه‌لكاوی عێراقدا" به‌شی پێنجه‌م خۆێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی مێژووییه‌ له‌سه‌ر كاریگه‌ری سوپا له‌ عێراقدا له‌سه‌ر شێوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی. به‌شی شه‌شه‌م شیكارییه‌كی مێژوویی و قانونییه‌ له باره‌ی كێشه‌ی گه‌لی كلد و ئاشووره‌وه چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان. به‌شی حه‌وته‌م شرۆڤه‌كارییه‌ له‌ ژێر ناوی "كورد و ئه‌مریكا.. گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان" باس له‌شیوازی مامه‌ڵه‌ی كورد ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا. به‌شی هه‌شته‌م خوێندنه‌وه‌یه‌كی درێژه‌ بۆ قه‌یرانی ئه‌تۆمی ئێران له‌ژێر ناونیشانی "قه‌یرانی ئه‌تۆمی .. شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌رگی ئێران". به‌شی نۆیه‌م و كۆتایی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشی سیاسیی پاكستان به‌ تایبه‌ت له دوای تیرۆری بێنه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆكی پێشووتری پاكستانه‌وه، ته‌رخانه‌."

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.