Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:31

25 تۆن جگەری مریشکی ئێرانی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

خاوەنەکەشی دەستگیرکراوە
کوردستان TV
#8
100%


قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، لە ھەولێر 25 تۆن جگەری مریشکی ئێرانیی قەدەغەکراو دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا باس لەوە کراوە، کە بەرواری 9/1/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێرـ ھۆبەی ئابووری توانیویانە دەست بگرن بەسەر بڕی 25 تۆن جگەری مریشکی ئێرانیی قەدەغەکراو، ئاماژە بەوەش کراوە: خاوەنەکەی بەنیاز بووە ئەو جگەرانە بە جۆرێک لەگەڵ کاڵاو شتومەکی دیکە بھێنێتە شاری ھەولێر.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەوە ڕوو، کە ئەو جۆرە جگەرە، بەپێی ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، ھاوردەکردنی قەدەغە کراوە.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ئاشکراشی کرد: خاوەنەکەی دەستگیرکراوە و کاردانەوەی توندی یاسایی بەرامبەردەکرێت، سەرجەم ئەو جگەرانەش لەناوبران.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.