Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:23

په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان تره‌مپ و مون جان ئین

ژمارەیەک پرسیان تاوتوێکرد
کوردستان TV
100%


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا، ژمارەیەک پرسی لەگەڵ مون جای ئین سەرۆکی کۆریای باشوور،تاوتوێکرد.

 لە راگەیەنراوێکی کۆشکی سپیدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەوڵە دیپلۆماتییەکانی کۆریای باکوور و کۆریای باشوور لەلایەن ئەمریکاوە لە نزیکەوە چاودێری دەکرێت و تیایدا هاتووە، "سەرۆک ترەمپ لەکات و هەلومەرجی گونجاودا ئاماده‌یه‌ بۆ ئەنجامدانی دانوستان له‌گه‌ل کۆریای باکوور.

لەلایەکی ترەوە ئاماژە بەوە کراوە کە مایک پێنس لە ئۆڵمپیادی زستانەدا کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە کۆریای باشوور بەڕێوەبچێت، سەرۆکایەتی شاندی ئەمریکا دەکات.

 بەوپێیەش پێنس و شاندی یاوەری لە نۆی شوباتدا سەردانی کۆریای باشوور دەکەن و دواتر سەردانی هەریەک لە سیئۆل و تۆکیۆ دەکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.