Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:04

هه‌موو حه‌زی ئه‌وه‌بوو ببێت به‌ خاوه‌نی ته‌خته‌یه‌کی خه‌وتن

زۆربه‌ى ژیانیان له‌ ده‌ربه‌ده‌رى بردۆته‌ سه‌ر
هه‌موو حه‌زی ئه‌وه‌بوو ببێت به‌ خاوه‌نی ته‌خته‌یه‌كی خه‌وتن
کوردستان TV
100%

دایرس و دایكى دیۆنا له‌ دیترۆیتى ویلایه‌تى میشگان سه‌ر به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆربه‌ى ژیانیان له‌ ده‌ربه‌ده‌رى بردۆته‌ سه‌ر و له‌ ئه‌نجامدا ماڵیان پێ به‌خشرا و دایرسى ته‌مه‌ن 8 ساڵ هه‌موو حه‌زى ئه‌وه‌ بوو ببێت به‌ خاوه‌نی ته‌خته‌یه‌كی خه‌وتن.

دیۆنا دایكى دایرس ڕاهێنه‌رى په‌رستار بوو دواى له‌ده‌ستدانى كاره‌كه‌ى له‌ ئه‌نجامدا خانووه‌كه‌شى له‌ده‌ستدا و ماوه‌یه‌كى زۆر به‌ بێ ماڵ له‌ ده‌ربه‌ده‌رى بوون تا ئه‌و كاته‌ى فه‌رمانبه‌رى بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى رێگه‌ چاره‌ى بۆ خێزانى دیۆنا دۆزیه‌وه‌ خانوویه‌كی پێدان.

دیۆنا و دایرس چوونه‌ ناو ئه‌و خانووه‌ی كه‌ پێیان درا به‌ڵام هیچ كه‌لوپه‌لو پێداویستییه‌كی ناوماڵی تێدا نه‌بوو، دایرسى ته‌مه‌ن 8 ساڵ له‌سه‌ر فه‌رشى ناو ژووره‌كه‌ ده‌خه‌وت و هه‌موو حه‌زى ئه‌و ئه‌وه‌ بوو كه‌ ته‌خته‌یه‌كی خه‌وتنی هه‌بێت و له‌سه‌رى بخه‌وێ. 

دوای ئه‌وه‌ دامه‌زرێنه‌رى ڕێكخراوى خێرخوازى (Humble Design) نوێكردنه‌وه‌ و دابین كردنى پێداویستى و كه‌لوپه‌لى ناوماڵى بۆیان دابین كرد، ئه‌و دامه‌زرێنه‌ره‌ ده‌ڵێت: كاتێك ‌ئه‌وان هاتنه‌ ناو خانووه‌كه‌یان هیچى تێدا نه‌بوو و له‌سه‌ر فه‌رشى ناو ماڵه‌كه‌ ده‌نوستن.

دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌ وتیشی: ئێمه‌ كرێكارى ڕێكخراوه‌كه‌مان نارد تا له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دیۆنا و كوڕه‌كه‌ى قسه‌بكه‌ن لێیان بپرسن ئه‌وان حه‌ز له‌ چى ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ناو خانووكه‌یان هه‌بێت، دواى ئه‌وه‌ ئێمه‌ ماڵێكى جوانمان بۆیان ئاماده‌كرد و هه‌روه‌ها ژورێكى تایبه‌ت بۆ دایرسى ته‌مه‌ن 8 ساڵ ریكخست كه‌ ئه‌و زۆرى پێ خۆش بوو. 

ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ ساڵى 2017 یارمه‌تى 169 خێزانى داوه‌ كارمه‌نده‌كان ده‌ڵێن ئێمه‌ زۆرمان پێ خۆشه‌ كه‌ یارمه‌تى ئه‌و خێزانانه‌ بده‌ین كه‌ بێ ماڵ ده‌ربه‌ده‌رن و پێویستیان به‌ یارمه‌تییه‌. 

له‌ ئێستادا دیۆنا و دایرس له‌ ماڵیكى خۆش ده‌ژین زۆریش دڵخۆشن به‌ ماڵه‌كه‌یان. 


 

 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز 

دیزاین

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.