Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:00

ژیان له‌ناو بۆڕیه‌ کۆنکریتییه‌کان

گرفتى قه‌ره‌باڵغى و گرانى خانوو چاره‌سه‌ر ده‌كات
ژیان له‌ناو بۆڕیه‌ كۆنكریتییه‌كان
کوردستان TV
100%

بۆڕیه‌ كۆنكریته‌كان ده‌گۆڕدرێت بۆ ماڵى بچووك و پێ ده‌چێت له‌ ئاینده‌ ببێت به‌ خانووى بچووك .

ئه‌ندازیار جییمس لاو كاتێك زانى گرفتى خانووبه‌ره‌ى زۆر گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ وڵاتى هۆنگك كۆنگ هه‌ستا به‌ چاره‌سه‌ركردن و دۆزینه‌وه‌ى بیرۆكه‌یه‌ك تا كێشه‌ى قه‌ره‌باڵغى ناو شاریش كه‌م بكاته‌وه‌، ئه‌م ئه‌ندازیاره‌ بیرۆكه‌یه‌كى بلیمه‌تى داهێنا و ده‌شێت له‌ ئاینده‌ كارى بۆ بكرێت و خه‌ڵكى له‌ ناو ئه‌م جۆره‌ خانووانه‌ بژین.

ئه‌ندازیار جییمس هه‌ستا به‌ دیزاین كردنی خانووى بچووك و به‌ به‌كارهێنانى بۆڕیه‌ كۆنكریتیه‌كان واته‌ (لووله‌ى چیمه‌نتۆ)ى كه‌ بۆ دروستكردنى زێراب به‌كاردیت، خانووى جوان و نایابى لێ دروست كردووه‌ له‌ هه‌مان كاتدا وه‌ك بژارده‌یه‌كى خانووبه‌ره‌ى هه‌رزان بێت بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ خه‌رجیه‌كى كه‌م ببن به‌ خاوه‌ن خانوو.

خانوو بۆڕیه‌كان به‌ قه‌باره‌یه‌كى ته‌واو دروست كراوه‌ بۆ یه‌ك یان دوو كه‌س ده‌شێت هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووبه‌رى 30.48 مه‌ترى چوارگۆشه‌یی و كێشى 2 تۆن ده‌بێت و خانووكان ژوورى زۆری تیدا نییه‌ به‌ڵام هه‌موو خۆشى نموونه‌یى تێدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.

خانووى بۆڕى پێك دیت له‌ ژوورى میوان و قه‌نه‌فه‌یه‌كى تیدایه‌ ده‌گۆڕێت بۆ ته‌ختى نووستن هه‌روه‌ها به‌فرگرێكى بچووكى تیدایه‌، له‌ ناو بۆڕى دووهه‌م گه‌رماوێكى تێدایه‌ و به‌شێكى زۆر بۆشایى تێدایه‌ كه‌ وه‌ك كۆگا سودى لى وه‌رده‌گیرێت.

نرخى خانووى بۆڕى ده‌گاته‌ 15000 دۆلار ئه‌مه‌ ته‌نها خه‌رجى و پاره‌دانانى كرێی یه‌ك ساڵى خانووه‌ له‌ كرێچیدا له‌ وڵاتى هۆنگ كۆنگ، به‌هۆى قه‌باره‌یان ده‌توانرێت له‌ ژێر پرد یان له‌ ناو كۆڵان و هه‌ندێك جار له‌ نێوان ته‌لاره‌كاندا هه‌ندێك پارچه‌ زه‌وی به‌جێ ده‌هێڵرێت كه‌ تاڕاده‌یه‌ك ته‌سكن ناكرێت بیناى نوێی لێ بكرێت به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌م خانووه‌ بۆڕیانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ چۆڵانه‌ دابنرێت له‌ نێوان ته‌لاره‌كانن.

خانووى بۆڕى ده‌توانێ یارمه‌تى یه‌كجار زۆر به‌ شار بده‌ن ئه‌و شارانه‌ی كه‌ گرفتى قه‌ره‌باڵغى و گرانى و به‌رزبوونه‌وه‌ى خانووبه‌ره‌ كردنیان هه‌یه‌ و له‌ ئاینده‌دا ده‌شێت له‌و وڵاتانه‌ى گرفتى قه‌ره‌باڵغیان هه‌یه‌ ، خانووى بۆڕى ببێته‌ ماڵ بۆ زۆرێك له‌ دانیشتوانى ئه‌و شارانه‌.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز 

دیزاین

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.