Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:27

دۆناڵد ترەمپ سەردانەکەی بۆ لەندەن هەڵوەشاندەوە

ئیدارەی ئۆباما باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە له‌نده‌ن فرۆشتووە
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سەردانەکەی بۆ لەندەن هەڵوەشاندەوە کە بڕیار بوو لەسەرەتای ئەمساڵدا ئەنجامی بدات و بێهیوایی خۆی دەربڕی لەوەی "ئیدارەی ئۆباما باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لەپایتەختی بەریتانیا فرۆشتووە."

ترەمپ لەوبارەیەوە لە تویتێکدا نووسیویەتی "هۆکاری ئەوەی من گەشتەکەم بۆ لەندەن هەڵوەشاندەوە ئەوەیە من لەگەڵ ئەوەدا نەبووم ئیدارەی ئۆباما باڵیۆزخانەکەمان لەباشترین شوێنی لەندەن بفرۆشێت تەنیا بۆ بنیاتنانی باڵۆزخانەیەکی نوێ لەشوێنێكی دووردا بەبەهای 1.2 ملیار دۆلار."

بەڵام سایتی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەلەندەن ئەوەی نیشانداوە کە بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەکە چەند مانگێك بەر لەبوونی ئۆباما بەسەرۆك دەرچووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.