Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 00:30

زیاتر لە 3 ملیۆن و 200 هەزار ئاوارە گەڕانەوە ناوچەکانیان

2 ملیۆن و 6 سەد هەزار كەسی ئاوارە ماون بگەڕێنەوە ناوچەكانیان
زیاتر لە 3 ملیۆن و 200 هەزار ئاوارە گەڕانەوە ناوچەكانیان
کوردستان TV
100%

نێردەی رێكخراوی كۆچ و كۆچبەران لە عێراق  رایگەیاند بۆ یەكەم جار دوای سەرهەڵدانی كۆچكردن بەهۆی خراپی رەوشی ئەمنی لە عێراق دوای مانگی 12ی ساڵی 2013  ژمارەی گەراوەكان گەراونەتەوە شوێنی رەسەنی خۆیان .

لە بەیاننامەیەكدا رێكخراوی كۆچ و كۆچبەران بڵاویكردەوە كە ژمارەی ئاوارە گەراوەكان گەیشتە 3 ملیۆن و 200 هەزار كەس . تا ئێستاش 2 ملیۆن و 6 سەد هەزار كەسی ئاوارە ماون ، ئەمەش یەكەم جارە ژمارەی ئاوارە گەراوەكان لە ژمارەی كۆچبەران زیاترن ، كە ئاماژەیەكە بۆ باشتر بوونی بارودۆخی ئەمنی لە هەندێك ناوچەدا .

بەپێی بەیاننامەكە ژمارەی ئاوارە گەراوەكان لە پارێزگای ئەنبار گەیشتۆتە 1 ملیۆن و 200 هەزار كەس و لە پارێزگای نەینەوا 975 هەزار كەس و لە پارێزگای سەلاحەدین 460 هەزار كەس ، كە ئەم 3 پارێزگایە زیاترین ئەو پارێزگایانەن دووچاری داگیركاری تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە لە ساڵی 2014 دا .  
 

گیرارد وایت سەرۆكی نێردەی رێكخراوی كۆچ و كۆچبەران لە عێراق روونیكردەوە ئاوارەكانی شەڕی داعش زەرەرمەندی یەكەمن بەوەی دووچاری كۆسپ و تەگەرەی زۆر سەخت دەبنەوە بەوەی زیانێكی گەورەی ماددی و مەعنەوەی بوونەتەوە .

 

 

 
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.