كاتێك ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه و منداڵه‌كانمان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و زانست ده‌نێرین بۆ قوتابخانه ، بێگومان ئه‌و منداڵانه كاتێكی زۆر له قوتابخانه ده‌مێننه‌وه .
به پێی تازه‌ترین توێژینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان له خوێندنیاندا سه‌ركه‌وتوو بن ،هه‌ندێك جار پێویسته دایكان و باوكان له ماڵه‌وه به‌شداری له ژیانی منداڵه‌كانیان بكه‌ن .
له ئه‌نجلمی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه كۆمه‌ڵێك له زانكۆكانی ئه‌مریكا له نێوانیاندا زانكۆی " نۆرس كارۆلاینا" ئه‌نجامیان داوه ، ده‌ركه‌وتووه كه رۆڵی دایك‌و باوك له ماڵه‌وه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له سه‌ركه‌وتنی منداڵ له قوتابخانه،بۆ ئه‌وه‌ش 40 مامۆستای به ئه‌زموون داوایان لێكراوه رێنمایی بده‌نه كه‌سو كاری منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی منداڵه‌كانیاندا به‌شدار بن له ماڵه‌وه .
یه‌كێك له رێنماییه‌كان كه له لایه‌ن مامۆستاكان ئاماژه‌ی پێكراوه بریتییه له وازهێنان له ته‌كنه‌لۆژیا و دونیای ئه‌لیكترۆنی ، پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوك رێنمایی منداڵه‌كانیان بكه‌ن هه‌موو رۆژێك كاتێك دیاری بكه‌ن بۆ پیاسه‌كردن له كه‌شێكی پاك و ئازاد دا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا دوور بن له هه‌موو جۆره ته‌كنه‌لۆژایه‌ك .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.