Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 00:51

په‌رله‌مانتارێکی ده‌وڵه‌تی یاسا: عه‌بادی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵکاران هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستێت

عه‌بادی داوای بنبرٍكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات
کوردستان TV
100%

هه‌یسه‌م جبووری رایده‌گه‌ێنێ، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای بنبرٍكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات و  كه‌چی خۆیشی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستێت.

هه‌یسه‌م جبووری، په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌یه‌وێ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌ لیستی هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و به‌شدارن تۆمه‌تبارن به‌ گه‌نده‌ڵی.

ده‌شڵێ :عه‌بادی داوای بنبرٍكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات و  كه‌چی خۆیشی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران هاوپه‌یمانی ده‌به‌ستێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ده‌بێ عه‌بادی به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌ حزب بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، چونكه‌ حیزب رێگه‌ نادات ئه‌ندامه‌كانی به‌ لیستێكی جیا به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ ببه‌ستن.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.