Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:03

له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵی 2018 زیاتر له‌ 10 ملیۆن په‌خشی ڕاسته‌وخۆی فه‌یسبووک کراوه‌ته‌وه‌

زیاتر له‌ 75 ملیار نامه‌ نێردراوه‌ له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی وه‌تسئاپ
mobiel w vedeuo
کوردستان TV
100%

له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵی 2017-2018 زیاتر له‌ 10 ملیۆن له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان په‌خشی ڕاسته‌وخۆیان كردبۆوه‌ له‌ ڕێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.

(ئیرن كانۆلی) به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌می كۆمپانیای فه‌یسبووك كه‌ له‌ بلۆگه‌كه‌ی خۆی كه‌ 3ی ئه‌م مانگه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ نوسیویتی له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵی 2017 بۆ 2018 زیاتر له‌ 10 ملیۆن په‌خشی ڕاسته‌وخۆی فه‌یسبووك كراوۆته‌وه‌ له‌لاین خه‌ڵكی، به‌مه‌ش كردنه‌وه‌یه‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆی فه‌یسبووك له‌ چاو پار ساڵ له‌ سه‌دا 47 زیادی كردووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ كۆمپانیای فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند ئه‌پی وه‌تسئاپ ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند له‌ ناردنی زۆرترین نامه‌ له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ كه‌ ته‌نها له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵی 2017-2018 زیاتر له‌ 75 ملیار نامه‌ نێردراوه‌ له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی وه‌تسئاپ.

له‌و 75 ملیار نامه‌یه‌ 13 ملیاری وێنه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ 5 ملیار ڤیدیۆ.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌پی وه‌تسئاپ له‌ نیوه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵ بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر له‌ ووڵاتی هیندستان و چه‌ند به‌شێكی ووڵاتانی جیهان وه‌ستا بوو،

ماڵپه‌ری downdetector.co.uk بڵاوی كردۆته‌وه‌ له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵ وه‌تسئاپ 2,012 ڕاپۆرتی بۆ هاتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌تسئاپ له‌ كار كه‌وتووه‌ كار ناكات.

سه‌چاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.